کۆمپانیای نۆکیا
كۆمپانیا نۆكیا له‌ساڵی 1965 دامه‌زراوه ، ئه‌ویش له‌رێگایی بیرۆكه‌یه‌ك كه پیاوێك به‌ناوی ( فریدریك ئیدیستام ) خستیه‌روو بۆ دروست كردنی كارگه‌ی كاغه‌ز له‌سه‌ر رووباره‌ی ( نۆكیا ڤرتا ) . وه له‌نێوان ساڵانی 1965-1967 ئه‌م كۆمیانیایه بوویه یه‌كێك له به‌هێزترین كۆمیانیاكانی جیهان له بواری دروست كردنی كێبڵی لاسیتكی بۆ به‌كارهێنانی له بواری ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌لكترۆنی ، وه له ساڵی 1898 كۆمپانیای نۆكیا له بواری لاستیكی دامه‌زرا و له ساڵی 1937 به‌رێوبه‌ری كۆمیانیاكه كه‌وته ده‌ست پاڵه‌وای جیهانی ئۆڵۆمیی ( ڤێرنه‌ر وێكمان ) . وه له ساڵی 1960 یه‌كه‌م به‌شی پسپۆری ئه‌لیكترۆنی له ناو كۆمپانیاكه دامه‌زرا دوای ئه‌وه دروشمی فه‌ڕمی نۆكیا له ساڵی 1967 به‌رزكرایه‌وه ئه‌مش دوای ئه‌و هه‌موو گرێبه‌سته پر قازانجانه هات كه كۆمپانیاكه پێش هه‌ڵساو ئه‌مش وایكرد كه كۆمپانیاكانی تر هه‌وڵ بده‌ن كاره‌كانیان له‌گه‌ل كۆمیانیای نۆكیا تێكه‌ڵ بكه‌ن . به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه به‌م شێوه‌ی ئێستا ده‌بینین ئه‌وا یه‌كه‌مین كۆمپانیایه له بواری په‌ره‌پێدانی دروست كردنی تۆری په‌یوه‌ندی گوازراوه ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و به‌رو پێش چوونه هات كه ئه‌وروپا له بواره‌وه به‌خۆیه‌وه بینی . له ساڵی 1979 یه‌كه‌مین ئامێری رادیۆی هه‌ڵگراو به هاریكاری له‌گه‌ل كۆمپانیای ( ئال سۆلارا ) بۆ ئامێری ته‌له‌فۆن داهێنرا . وه له ساڵی 1981 یه‌كه‌مین تۆری ته‌له‌فۆنی گوازراوه ده‌ركه‌وت و كۆمپانیای نۆكیا به‌هێزترین داهێنانی زانستی خۆی له ساڵی 1987 به‌ده‌ست هێنا ئه‌ویش به داهێنانی یه‌كه‌مین ئامێری ( مۆبایل ) له جیهاندا . وه له ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌مین جار ئاوازی نۆكیای جیهانی ده‌ركرد وه له ساڵی 1999 توانرا خزمه‌تگوزاری ئه‌نته‌رنیت بخرێته ناو مۆبایل و كه‌ئه‌ویش هه‌ر له رێگای كۆمپانیای ( نۆكیا ) بوو . وه له ساڵی 2003 . كۆمپانیای نۆكیا یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له زنجیره‌ی مۆبایلی زیره‌ك ده‌ركرد كه به (6650) ده‌ستی پێكرد . وه له ساڵی 2005 یه‌كه‌م زنجیره‌ی N ده‌ركرد كه پاڵپشتی له به‌رنامه‌ی Multi media ده‌كات . وهه‌روه‌ها له ساڵی 2005 توانی ژماره‌ی فرۆشتنی ئامێره‌كانی خۆی بگه‌ینێته یه‌ك ملیار ئامێری مۆبایل ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه كه كۆمپانیای نۆكیا له‌سه‌ره‌تادا كۆمپانیایه‌كی فینلندی بوو به ناوی (kia) كه جۆره ئۆتۆمبیلێكی نوێی دروست كرد به‌ڵام خه‌ڵكی فینله‌ندا ئه‌م جۆره ئۆتۆمبیله‌یان ره‌ت كرده‌وه و نه‌یانویست ئه‌مش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمپانیا زیانیكی له ڕاده‌به‌ده‌ر بكات و مایه پووچ و ( ئیفلاس ) ی كرد بۆیه كۆمپانیای ئه‌لیكترۆنی ( كه ئاماژه‌مان پێدا ) ئه‌م كۆمپانیای كڕیه‌وه و چاڵاكیه‌كانی گۆڕی و ناوه‌كه‌شی كرده No Kia واته نه‌خێر بۆ كیا.